سەبارەت بە ئێمە

خۆ ناساندن خۆی بەشێکە لە گێڕانەوە!

مەچەکی غوربەت هێندە بەهێزە کە سەرەتا جەستەت و پاشان خەیاڵیشت دادەبڕێ، دابڕان لە زێد سەرەتا هەر جەستەییە، بەڵام کات دەیکاتە دابڕانێکی چەند ڕەهەندی کە هەم جەستەت دەگرێتەوە و هەمیش خەیاڵت. بۆ غوربەتی دوا وێستگەی دابڕان هەر ئەو هەڵوەشانەوەی بەنی بەسترانەوەی خەیاڵ و زێدە. کە بەنەکە نەما و خەیاڵ چی دی باڵی فڕینی نەما بۆ ئەوێ کە لێی هاتووی، ئەوە مردووی!

ئێمە چەند کەسێکین کە قورسایی غوربەت لە کۆڵمانە و بۆ وەی خەیاڵمان باڵ نەکرێ و توانای فڕین بۆ نیشتمانی بمێنێ دەگێڕینەوە.

گێڕانەوە بۆ ئێمە حەقایەت نییە، گێڕانەوە وەک تەقەلایەک بۆ مانەوە سەیر دەکەین. مانەوە لە هەموو جومگەکانی ژیان، مانەوە لە دنیای خەون و خەیاڵ، مانەوە لە کەناری ڕەنج و ئێشی خۆمان و گشت!

ئێمە بە گێڕانەوەکانمان خۆمان دەناسێنین.